رۆژنامەی ھەولێر

ڕۆدری چەند نهێنییەکی ژیانی ئاشکرا کرد و هیوایەتی خواردنی ژەمێکە لەگەڵ زینەدین زیدان

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

ڕۆدری، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و تازەیاریزانی یانەی بەرشلۆنە، چەند زانیاری و وردەکارییەکی کەمزانراوی لەسەر ژیانی تایبەتی خۆی ئاشکرا کرد.

لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیی نزیک لە یانەی بەرشلۆنە، پرسیار لە ڕۆدری کرا دەربارەی نموونەی باڵای تۆپی پێ لەلای ئەو، ئەویش وەڵامی دایەوە: “سێرجیۆ بوسکێتس”.
ڕۆدری یانەی لیڤەرپول لە ژێر سەرپەرشتیی یۆرگن کلۆپی وەک سەختترین ڕکابەر دەستنیشان کرد کە لە یاریگا ڕووبەڕووی بووەتەوە، هاوکات پێپ گواردیۆلای وەک باشترین ڕاهێنەر ناو برد کە تا ئێستا لەژێر سەرپەرشتیدا کاری کردبێت.
سەبارەت بە ڕکابەرێک کە بە هاوڕێی دەزانێت، ئەستێرە ئیسپانییەکە دانی ڤیڤیان یاریزانی یانەی ئەتلەتیک بلباوی هەڵبژارد.
لەبارەی کەموکوڕیی ژیانی خۆی، ڕایگەیاند: کەموکورتیی من ئەوەیە کە کەسایەتییەکی بەهێزم هەیە و تووڕەیی توندم هەیە، لەکاتێکدا بەخشندەیی من ئەوەیە کە هەمیشە ئامادەم گوێ بگرم و باشتر بم.
کاتێک لێی دەپرسن “پێت خۆشە ڕۆژێک چ سەردێڕێک دەربارەی خۆت بخوێنیتەوە؟” ڕۆدری لە وەڵامدا وتی: نازانم دەبێتە مانشێتێکی باش یان نا، بەڵام من زۆر گرنگی بە منداڵان و نەوە نوێیەکان دەدەم، هەروەها توانای گواستنەوەی شتە گرنگەکان بۆیان، لە مانچستەر هاوکاریم لەگەڵ دامەزراوەیەک کرد کە گرنگی بە منداڵان دەدات.
ڕۆژنامەکە پرسیاری لە یاریزانە ناوەراستەکەی بەرشەلۆنە کرد: ئەگەر بتوانی ژەمی ئێوارە لەگەڵ هەر کەسایەتییەکی مێژوویی بخۆیت، کێ هەڵدەبژێریت؟ وەڵامی دایەوە: زیدان.
ڕۆدری لە کۆتایی قسەکانیدا بە باسکردنی ئەو خەونە کەسییەی کە هێشتا نەیتوانیوە بەدیبهێنێت، وتی:” ئەوەیە کە ببمە باوک”.