رۆژنامەی ھەولێر

یاریزانە بچووکەکە بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

کیان باهۆز مستەفا تەمەن (١٠) ساڵ، پلەی دووەمی بەدەست هێنا لەسەر ئاستی عێراق، لە پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی لە U10 کە لە ١٨ – ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە شاری بەغدا بەڕێوەچوە بە بەشداری یاریزانانی دیکە پارێزگاکانی عێراق.

کیان باهۆز لە تەمەنی پێنچ ساڵییەوە یاری تێنس دەکات و تا ئێستا بەشداری چەندان پاڵەوانتی کردووە، سێ پاڵەوانیەتی لە شاری بەغدا، دوو پاڵەوانیەتی لە شاری دهۆک، شەش پاڵەوانیەتی لە شاری هەولێر. کیان بە نیازە لە مانگی داهاتوودا بەشداری پاڵەوانتییەک بکات لە وڵاتی ئەڵمانیا.
کیان لەو یاریزانانەیە کە بەردەوام ڕکابەری پلەی یەکەم و دووەم دەکات لەسەر ئاستی عێراق، هیچ یاریزانێکی هاوتەمەنی خۆی لە عێراق حەز ناکات بکەوێتە بەرانبەر کیان. ئەوجارە لە بەغدا سکاڵایان لە کیان کرد بوو لە یەکێتی تێنیس عێراق گوایە تەمەنی گەورەترە بۆیە بەهێزترە، داوای ناسنامە و پاسپۆرتیان لێکردین، دوای نیشاندانی ناسنامەکان ئینجا باوەڕیان کرد. کیان یاریزانێکی زۆر جددییە و زۆر کەم بەرگەی دۆڕان دەگرێت بۆیە لە هەموو پاڵەوانەتییەک هەموو هێزی دەخاتەگەڕ ترسی نییە لە پێکان.
کیان باهۆز سەرسامە بە یاریزانی ئیسپانی ( کارلۆس ئەلکاراس) کە ئێستا دووەمی جیهانە لە تێنسی سەر زەوی.
کیان دەڵێ: حەز دەکەم زوو گەورەبم هەتا ( گراندسلام ) بەدەست بێنم و بگەمە ئاستی جیهانی.