رۆژنامەی ھەولێر

هێمن حوسێن (گۆشەی تەنیایی) بڵاوکردەوە

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر

هێمن حوسێن، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “گۆشەی تەنیایی”، بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.

هێمن حوسێن، هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە لێدوانێکی دا بۆ هەولێر گوتی: ئەو بەرهەمە نوێیەم ئاواز و موزیکی خۆمە و تێکستەکەشی لەلایەن دیار هەڵەبجەیی دانراوە، لە بواری تەکنیکی دا، کاری تێکەڵکردن و رێکخستنی دەنگ لەلایەن بڵند قەرەداخی ئەنجام دراوە و دیار خەسرەو مۆنتاژی بەرهەمەکەی کردووە، هەروەها دەرهێنانی ئەم کارە هونەرییە لەلایەن دەروون قەرەداخی ئەنجام دراوە. لەگەڵ ئەوەش دا، سوپاسی هەر یەکە لە، عەلی حاجی بەکر، دلێری زێڕنگر و بڵند قەرەداخی دەکەم کە هاوکاربوونە لەو بەرهەمەدا.
هێمن حوسێن گوتیشی: هیوادارم “گۆشەی تەنیایی”، بە دڵی جەماوەر بێت و جێگەی خۆی لە نێو گوێگر و بینەراندا بکاتەوە. هیوادارم گوێگرەکانم چێژ لە ناوەڕۆک، ئاواز، موزیک و وێنەسازییەکەی ئەو بەرهەمەم وەربگرن و هەست بەو هەوڵ و ماندووبوونە بکەن کە بۆ ئامادەکردنی ئەم کارە خراوەتە گەڕ. هەروەها ئومێدەوارم “گۆشەی تەنیایی”، بتوانێت ساتێکی جیاواز بۆ جەماوەر بڕەخسێنێت و پەیوەندییەکی جوان لەگەڵ هەست و بیرکردنەوەکانیان دروست بکات.”
هونەرمەندی گۆرانیێژ هێمن حوسێن، خەڵکی شاری کەرکووکە، خاوەنی چەندین گۆرانی و بەرهەمی تۆمارکراوە، یەکەم گۆرانی لەساڵی 1984 تۆمارکردووە بەناوی “دایکی میهرەبان”.