چواس خالید – هەولێر
به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕشتانە كار له ڕۆنانی ڕێگای دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه ده‌كرێت، كه گوژمه‌كه‌ی زیادتر له پێنج سه‌د ملیار دیناری عێراقییه و دوای ئەویش پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی كۆیه – دووكان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
تیشکی تیژی خۆری هاوینی کوردستان ڕاستەوخۆ دەدات لە ڕێگە و دەشتە ڕووتەنەکان، شەپۆلەکانی گەرمای چل پلەی سیلیزی لەسەر ئاسۆی ڕێگەی هەولێر – کۆیە، وەک سەرابێکی لێڵ دەشەلێتەوە، لەم کەشوهەوا تاقەتپڕوکێنەدا، کە بێبەزەیی سروشت پیشان دەدات، ڕۆنانی شەقامە ستراتیژییەکە و جووڵەی پڕۆژەکەی گەرمترکردووە.
لە ڕێگەی نوێی هەولێر – کۆیە، ئامێرەکان لە جوڵەدان، لەژێر ئاگر بارینی ئاسماندا بەرد و دەشت و گرد و چیاکان دەتاشن و شۆفڵ و حەفارەکان تاشە بەردە سەختەکان ڕادەماڵن بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ هێڵە نوێیەکە بکەنەوە، ئارەقەی نێوچەوانی کرێکار و ئەندازیاران تێکەڵ بە قیرە ڕەشە گەرمەکە دەبن.
قیرتاوکردن و داڕشتنی کۆنکرێتی بۆ پردە ستراتیژییەکان بە شێوازی سەردەمیانە، تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەیە لە کوالێتی کارەکە و توانا مرۆییەکان بە ماندووبوون و ئارەق ڕشتن، ڕشتانه كار له جێبه‌جێكردنی شه‌قامێكی دوو سایدی سێ لاین ده‌كرێت، کە دواجار هەموو ئەمانە دەبنە بەشێک لە مێژووی پڕۆژەکە.
گەورە پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ڕۆنانی دووسایدی هەولێر – کۆیە، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گرنگی سنووری شاری هه‌ولێره و ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ولێری پایته‌خته به پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی ڕێگای نێوان هه‌ولێر – كۆیه، به گوژمه‌ی پێنج سه‌د و شه‌ست ملیار و چوار سه‌د وچل و سێ ملیۆن دیناری عێراقی له‌لایه‌ن كۆمپانیای خۆماڵییه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه مه‌وداكه‌ی سی و هه‌شت كیلۆمه‌تره و بریتییه له فراوانكردن و ته‌واوكردنی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕێگه‌كه، كه پێشتر به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه كاره‌كانی وه‌ستابوو.
گه‌وره پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه ١٠ ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، له ڕێوڕێسمێكی تایبه‌ت دا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی به‌ردی بناغه‌ی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر كۆیه ی دانا و ڕایگه‌یاند، ”خه‌ڵكی كۆیه شایه‌نی ئه‌وه‌ن خزمه‌تی زیادتر بكرێن”.
دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر-كۆیه، ده‌ست به ڕۆنانی ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه كراوه و ئێستا به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕشتانه كار له جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت و لەگەڵ تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیەش، پڕۆژەی دووسایدی کۆیە – دووکان، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دروستکردنی دووسایدی هەولێر – کۆیە، پڕۆژەیەکی ستراتیژییە بەوەی شادەماری بەستنەوەی هەولێری پایتەختە بە ناوچەکانی دیکەی هەرێی کوردستان، بە تەواو بوونی پڕۆژەکە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لە پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی کاتی گەشتکردن و پەرەپێدانی کەرتەکانی گەشتیاریی و پیشەسازیی و بازرگانییە، کە ڕێگەیەکی پانی بێ کۆسپ، گرەنتی سەلامەتی گەیشتنە.
پاشخان:
پێشتر له نه‌خشه‌ی ڕۆنانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی ڕێگای نێوان هه‌ولێر – كۆیه، دوو لاین ده‌ڕۆیشت و دوو لاینیش ده‌هات، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خشه‌كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان گۆڕانی به‌سه‌رداهات، كه له گرێبه‌ستی نوێ‌دا و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، هه‌ردوو سایدی شه‌قامه‌كه كراوه به سێ لاین و تایبه‌تمه‌ندی و كوالێتی تا ئه‌وپه‌ڕی به‌رزكراوه‌ته‌وه، له نه‌خشه‌ی نوێ‌دا، هه‌موو سووڕانه‌وه‌كان گۆڕدراون به ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاس و ڕێگه‌كه به‌جۆرێك ده‌بێت هیچ خاوبوونه‌وه و ئه‌گه‌ری ڕووداوای هاتوچۆ به‌هۆی سوڕانه‌وه‌وه بۆ شۆفێران نایه‌ته پێش.

