سیروان شێخ حاجی مزوری
ژینگە ئەو چوارچێوەیەیەکەتێیدا ژیان هەڵسوکەوت و ڕەفتاری ڕۆژانە وکاروکردوەی ژیانی رۆژانەمان تیادا ئەنجام ئەدەن، چەرەفتارێک بەکەین ئەوەهەمان کارلێمان دەکات رەفتای باشبکەین لەگەڵ کۆمەڵگاو سرۆشت ژینگە بۆئەوەی لەژینگە باش وتەندروستدا بژین بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەرڕەفتاری باش لەژینگەنەکەین کاریگەری خەراب بەسەرژیاندادەهێنیت لەباتی خۆشی وجوانی بەبینین نەخۆشی وێرانی دەبینین، دەبێت ئاماژە بەڕۆڵی ئافرەتان بکەین لە پاراستن و جوانکردنی ژینگە چونکە ئەتوانین بڵێین ڕۆڵی سەرەکی ئافرەت لەهۆشیاری ژینگەو پەروەردەیی من خۆم لەڕووی پەروەردەیەکی جوان لەبەردەستی دایکم فێری ئەم پەروەردەیە بۆی مەتایبەت پاراستنی ژینگەوخۆشەویستی سروشت وەئەنتمای نیشتیمانی لەباوکمەوە فێربۆیمە ئێستا سوپاس بۆخوای گەورە سوودی باش دەگەهینم بەسروشت و ژینگە وکۆمەڵگاو پەروەردەو فێرکردن بۆیە ژنان و ئافرەتان بناغەی دورست کردنی مرۆڤایەتیکی باش بۆ ژیان. ( بۆیە ڕۆلی ئافرەت) کەدەبین سەیری دەکەین
جالەماڵەوەبێت یان لەناوکۆمەڵگادالەپیشەی جیاوازدا خزمەت دەکەن بەشانازییەوە کاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، لەسەر ژینگە دروستی دەکات.
دەبین ئافرەتان کاریگەری باشیان هەیە لەخزمەت کردن لەکاری خۆبەخشی بۆنموونە ئێمەلە رێکخراوی خۆمان رێکخراوی وار بۆپاراستنی ژینگە دەورەیەکی پاشیان گێراوە لەهۆشیاری ژینگەی و خزمەت کردن لە پاراستنی ژینگەی سروشتی جوانی کوردستان. پاراستنی ژینگە،ئافرەتان وەک نیوەی کۆمەڵگە، ڕۆڵێکی بێهاوتا و کاریگەر دەگێڕن لە پاراستنی هاوسەنگیی سروشت و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی پێویستی بە هەموو مرۆڤاییەتی هەیە، بەڵام ئافرەت بەهۆی ئەو پەیوەندییە ڕۆحییەتەی کەهەیتی ڕاستەخۆ لەگەڵ سروشت و ژیاندا، دەتوانێت رێگایەکی گەورەی گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان ژینگەیەکی تەندروست، بەرهەمی هۆشیاری و هەوڵی وماندووبۆنی ئافرەتانی کۆمەڵگەیە، تایبەت کۆمەڵگای کوردەواری خۆمان.

