مەشخەڵ كەولۆسی
دەست لەسەر چۆک لە حزوری سەرۆک بارزانیدا. زمانی جەستە زۆر ڕوونە.
هەولێر پایتەختی بڕیاری کورده.
موناقەشەی دۆسیەی کورد لەسەر مێزەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان دەکرێت.
بانگکردنی مەزڵوم عەبدی بۆ هەولێر، ئاماژەیەکی زۆر ڕوونە لەسەر ئەوەی مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ کوردە وەک نەتەوە، ئەم پەیوەندییە ڕەچاوی سنوری کلاسیکی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان ناکات. بەڵکو چارەنوسی کوردی هەرچوار پارچە، لە هەولێر موناقەشە دەکرێت.
دەیەوێت پێمان بڵێت: سایکس بیکۆ کۆتاییهاتووە، ئەگەرنا، دەیتوانی لە دیمەشق مەزڵوم عەبدی ببینێت. بانگکردنی بۆ هەولێر، واتە سنور نیە و کورد یەک نەتەوە و یەک چارەنوسە. ئەوەش دەستکەوتی سەدەیە.
تۆم باراک دەڵێت: دەبێ هەرچوار وڵات کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، ڕێگە بدەن کورد تەعبیر لەشێوەی ژیانی خۆی بکات. یانی بەزمانێکی دیپلۆماتی پێت دەڵێت: مافی چارەی خۆنوسین بۆ کورد.
چی بکەین کورد تێناگات؟ چی بکەین تێبگات؟

