دەقی پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی:
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی دکتۆر گۆڤەند شێروانی..
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەکادیمست (دکتۆر گۆڤەند شێروانی )مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین، و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
بارهگای بارزانی
28ـی 10ـی 2026

