له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماسته‌رپلانی چه‌قی شاری هه‌ولێر داده‌نرێت و ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌رپه‌رشتیی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی كرد به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و دانانی ماسته‌رپلانی پڕۆژه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی هه‌ولێر و كۆمپانیای تیم ئینتەرناشنال و ژماره‌یه‌كی تر له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌ندازیاران و تیمی جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه ئاماده بوون.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار تیشكی خسته سه‌ر دیدگا و ڕوانگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت له گرنگیدان به پڕۆژه‌ی دانانی ماسته‌رپلان و به‌تایبه‌تی دانانی ماسته‌رپلانی چه‌قی شاری شاری هه‌ولێر، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌م پڕۆژه‌یه نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌ولێر، به‌ڵكوو بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه، به‌وپێیه‌ی هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و ڕۆژانه زۆرترین گه‌شتیاری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگه‌كانی تری عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه ڕوو له‌و زۆنه گرنگه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی چه‌قی شاری هه‌ولێر یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و له‌سه‌ر داهاتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی كرده‌وه كه له‌و پڕۆژه‌یه‌دا بایه‌خی زۆر به پاراستنی ناسنامه و كولتوور و كه‌له‌پوور و خانوو و گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی چه‌قی شاری هه‌ولێر ده‌درێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووری و ژیاندنه‌وه‌ی شوێنه فه‌رامۆشكراوه‌كانی چه‌قی شاری هه‌ولێر ده‌بێت. هه‌روه‌ها ڕیچاوی بواره‌كانی جوانكاری، خزمه‌تگوزاری، ئابووری، ژینگه‌یی، كولتووری، شوێنه‌واری، هاتوچۆ و گواستنه‌وه و ته‌لارسازی و گه‌شتیاری و چه‌ندین بواری دیكه‌ش ده‌كرێت.
ساسان عه‌ونی، فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد گرنگی زۆر به‌و بابه‌ته بده‌ن و به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ته‌واو بكرێت و له سوودی شاری هه‌ولێر و هاووڵاتییانی شاره‌كه‌دا بكه‌وێته‌وه.

