رۆژنامەی ھەولێر

مەشخەڵی کۆمەڵە کوردیەکەی فینلەندا گەش کرایەوە

ساڵی ١٩٩٧ لە شاری تورکوی فینلەندادا بەڕێزان کاوەی مەلا عەزیز و ئەفشین وەیسی و شوانە ڕەزگەیی کۆمەڵەی کوردیی فینلەندایان دامەزراند.

ئەو کۆمەڵەیە ٢٩ ساڵە زۆر چالاکانە بەردەوامە لە کار و چالاکیی هەمەجۆر لە شاری تورکو و، بۆتە هۆی کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردی لەم شارەدا؛ بەتایبەتی لە بۆنە کوردیەکان و ساتە خۆش و ناخۆشەکانی ڕەوەندی کوردیدا ئامادەیە؛ کۆمەڵەی کوردی دەورێکی باڵای هەیە بۆ کۆکردنەوەی کوردانی شاری تورکو و دەوروبەری بۆ خۆپێشاندان و پاڵپشتی لە هەرچوار پارچەی کوردستان.
ئەو کۆمەڵەیە ساڵانە هەڵبژاردن دەکات تاکو دەستەیەکی نوێ جێگایان بگرێتەوە، بۆیە رێکەوتی ١٣/٩/٢٠٢٦ کۆمەڵە کوردیەکەی شاری تۆرکو هەڵسان و لە کەشێکی دیموکراتیانە، دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەکەیان هەڵبژارد و، بە چەپکێک گوڵ سوپاسی دەستەی بەڕێوەبەری ساڵی پار کرا بۆ ئەو کارە چالاکانەی کردوویانە و، دەستەی بەڕێوەبەری نوێ هەڵبژێردرا کە لەم بەڕێزانە پێک هاتووە:
١- سەرۆک کوردنەژاد
٢- ژیوەر حەکیم تاهیر
٣- تەوار ساهۆڵا
٤- بارزان ناسری
٥- فەوزیە دەروێشی
٦- کوێستان
٧- زاگرۆس کوردنەژاد