ئێستا پڕۆژەکە چەندین قۆناغی بڕیوە و گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، چەندین ژێرپرد (ئەندەرپاس) بە تەواوی کارەکانیان کۆتایی هاتووە و ئامادەکراون.
چەند ئۆڤەرپاسێکی (بەرزەپرد) گرنگی پڕۆژەکە کارەکانیان بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن.
بەشێکی بەرچاوی ڕێگاکە بە سێ چینی ستاندارد قیرتاو کراوە، و هاوكات تاوەکو کۆتایی مانگ بەشێکی دیکەی فراوانی ڕێگاکە قیر دەکرێت.
گرنگی و تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە، ئەم ڕێگایە ماوەی هاتوچۆی نێوان هەولێر و کۆیە بە نزیکەی 20 بۆ 25 خولەک کورت دەکاتەوە و ڕێگاکە لە یەکسایدێکی پڕ مەترسییەوە دەبێتە جووتسایدێکی خێرا و ئاستی سەلامەتی شۆفێران بەرز دەکاتەوە.
پڕۆژەکە بە درێژایی 37 کیلۆمەتر، بە تەواوی لەلایەن ئەندازیاران و دهستی كاری ناوخۆییهوه جێبەجێ دەکرێت.

