رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا کرد

دوێنێ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا، لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانییەتەکه‌ گەیشتە بەغدا.

لە کۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن و کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان بوو.