رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان لە سلێمانی سەردانی شاعیر و نووسەر پشکۆ نەجمەدین دەکات

لە ڕێکەوتی ٢٠ـی ٦ـی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەری بەشێک لە ئەندامانی بەش و سەرنووسەر و ستافی گۆڤاری (هەردەم)، سەردانی شاعیر و نووسەری دیاری کوردستان (پشکۆ نەجمەدین)ـی لە شاری سلێمانی کرد.

سەردانەکە بە مەبەستی هەواڵپرسی و لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە ڕەوشی تەندروستیی بەڕێزیان.
لە سەردانەکەدا، ماندووبوون و قەڵەم و خزمەتە بەردەوامەکانی پشکۆ نەجمەدین لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و ئەدەبیی کوردستاندا بەرز نرخێنرا و هیوای تەمەندرێژی و تەندروستییەکی باش و لەشساغی بۆ ئەو شاعیر و نووسەرە دیارەی کوردستان خواسترا.