رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەتوان ئەلعەتوانی پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جەختی لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرده‌وه‌ لەپێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

لای خۆیه‌وه‌، پارێزگاری بەغدا ستایشی ئاوەدانی و گەشەپێدانی هەمەلایەنی هەرێمی کوردستانى کرد و خواستی خۆی بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێم نیشان دا.

سەرۆکی حکوومەت ئامادەییی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکارییەکی پێویست لەگەڵ بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق دەربڕی.