بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (حسێن محەمەد بەهائەدین)ـی برا گەورەتانم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و دۆستان و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داوکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە و هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا إليه راجعون
مسعود بارزانی
14ی حوزەیرانی 2026

