ڕۆژی یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق، کرد.
لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە. هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی نێوان دەزگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان کرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بووژانەوە.

