ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
لەژێر چاودێریی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوكاری دامەزراوەی كوردستان كرۆنیكل و ئاوەز لە هۆڵی مامۆستا سەعد لە شاری هەولێر چلەی ماتەمینی بۆ توێژەری بواری فەلسەفە و هزری سیاسی (د. فاروق رەفیق) بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەكە ژمارەیەك لە بەرپرسان و توێژەران و رۆژنامەنووسان ئامادەبوون، ژمارەیەك وتار خوێندرانەوە، كە ناوەرۆكانیان باسیان لەوە دەكرد (د. فاروق رەفیق) چرایەك بووە هزری مرۆڤی كوردستان كردەوە، فێری پاراستنی شكۆی مرۆڤی كردین، زیندوو راگرتنی یادی ئەو مرۆڤە دەكەینە چرای نەكوژاوەی رێی گەشاندنەوەی هزرو و ئاوەز.
هەر لەو ڕێوڕەسمەدا دوو فیلمی دیكیۆمێنتاری نمایش كران، كە یەكێكیان تایبەت بوو بە ژیانی خودی ئەو توێژەرە و، چەندین وتە و وێنەی تایبەتی ئەو نمایش كران؛ فیملێكی دیكەیش نمایش كرا كە ڕای چەند نووسەرێك وەرگیرابوون، لەسەر بەرهەمە فەلسەفییەكانی (د. فاروق رەفیق)، ئەو قوتابخانەیەی كە ئەو كاری لەسەر كردووە.
هەر لەو مەراسیمەدا چەند بەرهەمێكی نوێی (د. فاروق رەفیق) نمایش كران.
جیگای باسە فاروق ڕەفیق لە ساڵی 1959 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە و لە یەكێك لە زانكۆكانی كەنەدا بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری فەلسەفەدا بەدەست هێناوە و بۆ ماوەیەكیش لە كەنەدا ژیاوە و دواتر گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان.
فاروق ڕەفیق كاری میدیاییشی كردووە و سەرنووسەری گۆڤاری (ئاوەز) بووە، كە گۆڤارێكی تایبەتە بە فەلسەفە و زانست و ئەو نووسەر و توێژەرێكی كورد بووە لە بواری فەلسەفە و هزری سیاسی لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦ لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.

