شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “سەعدون کاکەیی” دوایی ساڵانێک بێدەنگی لە بڵاوکردنەوەی گۆرانیی و ئەلبوومی نوێی خۆی و دەرکەوتنی ناوە ناوەی لە کۆڕی شیعر و ئاهەنگە جەماوەرییەکاندا، ئێستا سوپڕایزێکی بۆ هەوادارانی هەیە و لە ڕێگەی “هەولێر”ـەوە بە جەماوەرەکەی ڕادەگەیەنێت، کە ئەمساڵ لە وەرزی هاوینەدا بە گۆرانی “چەنی وەچەنی” فێنکتان دەکەمەوە.
ئەو بەرهەمە لە ئاواز و هۆنراوەی “محەمەد واسین ئەڵڵادادە” و لە ستۆدیۆی کەی ئێم پی تۆمار و کارە تەکنیکی و هونەرییەکانی جێبەجێ کراوە.
سەبارەت بە کلیپەکەی و کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو بەرهەمەش هونەرمەند ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،
بەشێکی وێنەگرتن و دەرکەوتنی کارەکتەرێک، کە کچێکی شۆخ و شەنگە لەم کلیپەدا، بە ژیری دەستکرد لە لایەن “عادل ئاکرەیی” دەرهێنەری گۆرانییەکە دانراوە و ئێستاش لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبووەتەوە و لە یوتیوبیش زۆرترین بینەری هەیە.

