رۆژنامەی ھەولێر

ساڵنامـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەی خــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆری

نووسینی: فەوزی زەكی هەناری
لە چەند سەرچاوەیەك وەرگیراوە.

وشەكان:
– ساڵنامەی خۆری = التقویم الشمسی = Solar Calendar
– وەرچەرخانی هاوینی = الأنقلاب الصیفی =Summer Solstice
– وەرچەرخانی زستانی = الأنقلاب الشتوی = Winter Solstice
– یەكسانبوونی پایزی = الأعتدال الخریفی =Autumn Equinox
– یەكسانبوونی بەهاری = الأعتدال الربیعی =Vernal Equinox
– هێڵی یەكسانی = خگ الأستواء =Equator
– خولگەی قڕژال = مدار السرگان =Tropic of Cancer
– خولگەی كارژۆڵە = مدار الجدی =Tropic of Capricorn
– وەرز = فصل =Season
لە كوردستان چەند ناوچەیەكی جۆر جیاواز هەن، ئەو شوێنەی ناوچەكەی تیادا هەڵكەوتووە و شێوەی ڕووی زەوییەكەی، جۆری كەشوهەوای ناوچەكە وە وەرزەكانی دیاریدەكات، … وەرز: بەشێكی ساڵێكە، كەشوهەوای تایبەت بەخۆی هەیە، هاوین، پایز، زستان، بەهار، چوار وەرزەكەی ساڵێكن، لە هەندێ ناوچەی هەسارەی زەوی، ئەم چوار وەرزە لە ڕووی سەقا و كەشوهەواكانیان، بە شێوەیەكی ڕوون و ئاشكرا لە یەكتری جیا دەكرێنەوە، بەڵام هەندێ ناوچەی تری هەسارەی زەوی، بە درێژایی ساڵ هەمان سەقا و كەشوهەوای هەیە.
زاندراوە، كە تەوەری خولانەوەی زەوی بە دەوری خۆیدا، لەسەر ڕووتەختی سووڕگەی زەوی بە دەوری خۆردا لارە ( tilt ) . واتە زەوی بە تەوەرێكی لارەوە گەشت بە دەوری خۆر دەكات . هەر ئەم لارییەی گۆی زەویە، دەبێتە هۆی دیاركەوتنی وەرزەكان لە شوێنە جیاجیاكانی ڕووی هەسارەی زەوی . لەو كاتەی لارییەكەی زەوی ڕوو لە خۆر دەبێت، ئەوە لەو شوێنانەی دەكەونە بەرامبەر خۆر، هاوین دەبێت، بەڵام، لە هەمان كاتدا، لەو شوێنانەی دەكەونە لایەكەی تری تەوری زەوی، ڕوو دوور لە خۆر دەبن، زستان دەبێت.

كە زەوی بە دەوری خۆر دەسووڕێتەوە، ڕووتێكردنی هەر ناوچەیەك لە ڕووی زەوی بەرەو خۆر دەگۆڕێت، هەموو دەم ناوچەكە ڕاستەوخۆ بەرامبەر خۆر نامینێتەوە، لە ئەمەوە وەرزەكان لە ناوچەكەدا دیاردەكەون.
لە ئاسمانیشدا، هەر بە هۆی لاریی تەوەری زەویەوە، بۆ ئێمە، ڕووكەشانە (ڤاهریاً)
، دیاردەكەوێت، كە خۆر بە ئاسماندا، لە ماوە ی ساڵێكدا بەرەو باكوور ئینجا دەگەڕێتەوە بەرەو باشوور هاتن و چوون دەكات، لە ماوەی ساڵێكدا یەك هاتن و چوون تەواو دەكات، ئاشكرایە خۆر ناجولێت، جێگیرە، ئەم هاتن و چوونە ڕووكەشەی خۆر لە ئاسماندا دەیبینین، لە ئەنجامی لاری تەوەری زەویەوەیە، هەر لەبەر ئەم لارییەیە، درێژی شەو و ڕۆژ دەگۆڕێت، لەوانەیە لە لای تۆ شەوە زەنگ بێت، لە هەمان كاتدا لە شوێنێكی باكوورتر ڕۆژی ڕووناك بێت.
وەرچەرخانی خۆری : Solstice، وشەیەكی ئەغریقیە بە مانای خۆر وە ستان دێت، وەرچەرخانی خۆری : ئەو دوو ڕۆژە یە، كە خۆر لە نیوەر ِۆدا لە بەرزترین و دوای شەش مانگ لە نزمترین خاڵی دە بێت لە ئاسماندا، بە گوێرەی ئێمە، لە نیوە باكوورە كەی گۆی زەوی، دوو وەرچەرخان لە ساڵێكدا ڕوودە دەن، پێیان دەگوترێ وە رچەرخانی هاوینی و وە رچەرخانی زستانی.
یەكسانبوون یان (هاوتابوون) : الأعتدال ( Equinox )، ئیكوینۆكس بە مانای شەوی یەكسان دێت، ئەمەش ئاماژە یە بۆ ئەو ساتە كە تیایدا خۆر لە ئاسماندا بەسەر هێڵی یەكسانی تێپەر دەبێت، لە ساتی یەكسانبووندا لە هەموو شوێنەكانی ڕووی هەسارەی زە وی، بە تەواوی، 12 سعات ڕۆژی ڕووناكە وە 12 سعات شەوی تاریكە.
وە رچەرخانی هاوینی لە باكووری زەویدا: ئەمە لە (21) ی حوزە یران ڕوودە دات، كە خۆر لە ئاسماندا لە گەورەترین هەڵكشانی دەبێت بەسەر هێڵی یەكسانیدا، بەرەو باكوور، لە نیوەڕۆی ڕۆژی (21) ی حوزەیران، تیشكی خۆر ستوون دەبێت لەسەر ڕووی زەوی لە ناوچەی هێڵی قرژال (هێلی پانی 23.5° باكور)، لەم شوێنەدا و لەم كاتەدا، خۆر راستەوخۆ لەسەر سەرت دەبێت و سێبەرت نابێت . لەم ڕۆژەدا، لە نیوە باكوورەكەی گۆی زەوی، درێژترین ڕۆژ و كورتترین شەو دەبێت.
یەكسانبوونی پایزی : ئەمە لە (23) ی ئەیلول ڕوودەدات، لەم ڕۆژەدا خۆر بەسەر هێڵی یەكسانی لە باكوورەوە بەرەو باشوور تێپەردەبێت، لە نیوەڕۆی ئەم ڕۆژەدا لە ناوچەی هێڵی یەكسانیدا، تیشكی خۆر ستوون دەبێت لەسەر ڕووی زەوی، لەم شوێنەدا و لەم كاتەدا، خۆر ڕاستەوخۆ لەسەر سەرت دەبێت و سێبەرت نابێت، درێژی شەو و درێژی ڕۆژ لە هەموو لایەكانی گۆی زەوی یەكسان دەبن.
وەرچەرخانی زستانی لە باكووری زەویدا : ئەمە لە (21) ی كانوونی یەكەم ڕوودەدات . كە خۆر لە ئاسماندا لە نزمترین داكشانی دەبێت بەسەر هێڵی یەكسانیدا بەرەو باشوور . لە نیوەڕۆی ڕۆژی (21) ی كانوونی یەكەم تیشكی خۆر ستوون دەبێت لەسەر ڕووی زەوی لە ناوچەی خولگەی (كارژۆلە)، (هێڵی پانی 23.5 ° باشوور)، لەم شوێنەدا و لەم كاتەدا، خۆر راستەوخۆ لەسەر سەرت دەبێت و سێبەرت نابێت . لە نیوە باكوورەكەی گۆی زەوی كورتترین ڕۆژ و درێژترین شەو ڕوودەدات . (بە ئەم شەوە دەگوترێ شەوی (یەڵدا) . هەندێ كۆمەڵگە ئاهەنگی بۆ دەگێڕن ) .
یەكسانبوونی بەهاری: ئەمە لە (21) ی مارت ڕوودەدات . ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو كاتەی خۆر بەسەر هێلی یەكسانی لە باشوورەوە بەرەو باكوور تێپەردەبێت . لە نیوەڕۆی ئەم ڕۆژەدا تیشكی خۆر ستوون دەبێت لەسەر ڕووی زەوی لە ناوچەی هێڵی یەكسانی، لەم ناوچەدا و لەم كاتەدا، خۆر ڕاستەوخۆ لەسەر سەرت دەبێت و سێبەرت نابێت . لەم ڕۆژەدا – 21 ی مارت – لە هەموو لایەكانی گۆی زەوی درێژی شەو و درێژی ڕۆژ یەكسان دەبن . لە هەندێ كۆمەڵگە بە بۆنەی ئەم دیاردەیە ئاهەنگ دەگێڕدرێت . لە لای میللەتی كورد، ئەم ڕۆژە بە جەژنی نەورۆز ناسراوە، ئاهەنگی گەورەی بۆ دەگێرن، بێگومان بۆ ساڵی ئایندەش هەمان قۆناغەكانی پێشو پاتدەبنەوە.