ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی 9.6.2026 بە سەرپەرشتی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر، و ئامادەبوونی مامۆستا لوقمان سەعید بەرێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێرو عەبدولرەزاق تەلعەت بەرێوەبەری تاقیکردنەوەکان و عەمید خەسرۆ بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگاو ناز جەلال بەێوەبەری Egcc و بەرێوەبەری کۆنترۆل و گەیاندنی کارەباو بەرێوەبەری تەکنیکی کارەبا و سەرۆکی ئەنجومەنی موەلیدەکان و نوێنەری ئاسایشی هەولێرو پۆلیس و زێرەڤانی، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئەزموونەکانى وەزاری پۆلى 12ـى ئامادەیی بۆ ئەمساڵی خوێندن 2026 لە نێوان لیژنەی ئەمنی شار و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەیی هەولێر بەڕێوەچوو.
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر ، سەبارەت بە پلان و ئامادەکارییەکانى بهڕێوهچوونى تاقیکردنەوەکانى وزاری خولی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (زانستى، وێژەیی، پیشەیی) بۆ ئەمساڵى خوێندنى ( 2025-2026 )ـی قوتابخانە حکومى و ناحکومییەکان، لە میانی کۆبوونەوەی پەروەردەیی هەولێر و لیژنەی ئەمنی پارێزگا، بەتێرو تەسەلی باسی لە رهوشى هۆڵی تاقیکردنەوەکان کرد، کە بریارە لە چواردەیی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان بەرێوە بچێت، روونیشکرایەوە کە تەنها لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر 19 هەزار و 847 هەزار قوتابی لە 312 هۆڵ، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن .
جێگری پارێزگاری هەولێر، ستایشی کارو ئەرکەکانی لێژنەی ئەمنی لە ساڵانی رابردوودا کردو سوود وەرگرتن لە پرکردنەوەی کەموکوڕیەکانی ساڵانی رابردوو بە گرنگ زانی، هاوکات تەئکیدى لە دابینکردنى سەرجەم پێداویستییەکانی تاقیکردنەوەکان کردەوە بۆ قوتابییان، بە تایبەتى دابینکردنى کارەبا و ئامێرەکانى فێنکەرەوە بۆ هۆڵەکانى تاقیکردنەوە، هەروەها چۆنیەتی پلانی ئەمنی بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان تاکیدی لەسەر کرایەوە.
جێگری پارێزگاری هەولێر، لە دوای گوێ گرتن لە ئامادەبووان، دووپاتیکردەوە، کە پێویستە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە باشترین و سەرکەوتووترین شێوە پڕۆسەى تاقیکردنەوەکانى قوتابیان بەبێ کەموکوڕی بەڕێوەبچێت.

