ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی 9.6.2026 لەژێر چاودێری دکتۆر ئاڵان حەمە سەعید وەزیری پەروردەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێمن قادر جێگری پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونی مامۆستا لوقمان سەعید بەرێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێرو سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی هونەرو رۆشنبیری هەولێرو ئەحمەد گەل بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی ئامادەیی و پیشەیی لە وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بەرپرسی بەشی پیشەیی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستاو هونەر دۆستان، پیشانگای تایبەت بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروردەیی هەولێر، ناوەندی بەشەکانی پەروەردەیی پیشەیی (٣٧)مین پیشەنگای ساڵانەی لە پارکی شانەدەر کردەوە …
پیشەنگایەکە بەشی دارتاشی و سیرامیک و کانزاو شێوەکاری و گوڵ و کارەباو دورمان و سی ئێن سی لەخۆ گرتبوو.
دواى بەسەر کردنەوەى بەرهەمە پیشەیی و هونەرییەکان، جێگری پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشى لە رێکخەرانی پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن .

