رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو كرد

لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسی و ئالنگارییەکانی بەردەم داهاتووی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئاشتی و پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردەوە.