رۆژنامەی ھەولێر

لە خۆشەویستییەوە بۆ پەشیمانی؛ گۆرانییەکی نوێ لە هەستە ئاڵۆزەکانی دڵ

حەسەن حەمەد ئاندێکی

 

گۆرانیی (Hate That I Made You Love Me) بە دەنگی ئاریانا گراندە (Ariana Grande)، سەرەتای مانگی ئابی ٢٠٢٦ بووە گۆرانییەکی هەرە دیاری بازاڕی جیهانیی میوزیک. ناوەڕۆکی گۆرانییەکە باس لە پەشیمانی و ناسازییە سۆزدارییەکان دەکات؛ کەسێک دان بەوەدا دەنێت کە بووەتە هۆی چەکەرەکردنی خۆشەویستی لە دڵی کەسێکی تر، بەڵام ئیتر ناتوانێت لەو هەستەی بەردەوام ببێت.

دەنگە هێمن و پڕ لە هەستەکەی ئاریانا لەگەڵ ڕێکخستنێکی نەرم و نزیک بە (R&B)، فەزایەکی تایبەت و کاریگەر دروست دەکات. گۆرانییەکە هەروەها باس لە بەرپرسیارێتیی مرۆڤ بەرامبەر هەستی کەسانی تر دەکات. ئەم بەرهەمە لە سەرەتادا گەیشتە پلەی یەکەمی (Billboard Global 200) و سەرکەوتنێکی جیهانیی بەدەست هێنا. دواتر لە ناو گۆرانییە سەرەکییەکانی چارتە جیهانییەکان مایەوە. سەرکەوتنی ئەم گۆرانییە هەنگاوێکی نوێیە لە گەشەی هونەری و موزیکی Ariana Grande و توانای ئەوی لە پەیوەندیکردنی هەستی تایبەتی بە گوێگری جیهانی نیشان دەدات.
سەرچاوە:
Billboard Global 200 (ca.billboard.com)