رۆژنامەی ھەولێر

هونەرمەندێکی کورد دەبێتە دادوەر لە فیستیڤاڵێکی عەرەبی

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

بە داوەتنامەیەکی فەرمی هونەرمەندێکی کورد گەیشتە ئوردن و وەک دادوەر بەشداری لە فێستیڤاڵی (عشیات گقوس المسرحیە) کرد.

هونەرمەندی شانۆکار “هیوا سوعاد یونس” سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان، وەک تاکە نوێنەری کورد و عێراق لە پاڵ چەند وڵاتێکی عەرەبی وەک (ئیمارات و سودان و بەحرەین و ئوردن و لیبیا و میسر و فەڵەستین) لەشاری پەترا لە وڵای ئوردن دوای هەڵسەنگاندن و وردبوونەوە لە شانۆگەرییە بەشداربووەکانی نێو فێستیڤاڵەکە “هیوا سوعاد” بەپێی ئەزموونی خۆی وەک هونەرمەندێکی ناسراو لە ئاستی هەرێمی کوردستان و نێودەوڵەتی بڕیاری لەسەر براوەی خەڵاتەکانی نێو پێشبڕکێکەدا و هاوکات تێبینی وردی خۆی بەرامبەر بە شێوازی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە خستەڕوو، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند، کە لە داهاتوودا چەندین کاری هاوبەشیان دەبێت لە نێوان وڵاتی ئوردن و هەرێمی کوردستان و بەشدار دەبن لە فێستیڤاڵە هونەرییەکانی کوردستان.