گیا بەهارییەکان مژدەی هاتنی بەهاریان لەگەڵ خۆیان هەڵگرتووە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لەگەڵ بەتین بوونی گەرمی هەتاو و توانەوەی بەفری چیاکان، گیا بەهارییەکان خۆڕسکانە لە ژێر بەرد و لەژێر شێداری خاکەوە سەردەردەکەن، مژدەی هاتنی بەهار دەدەن، ژنانیش بۆ دابینکردنی ژەمێکی بەسوود بۆ خێزانەکانیان دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی ئەو گیایانە.

تینی هەتاو گەرمی کردووە و سەوزایی پانتایی دەشتودەری داپۆشیووە، وردە وردە بەفری چیاکان دەتوێنەوە و دەرکەوتنی گیای بەهاری لەژیر خاکە شێدارەکانەوە مژدەی هاتنی بەهاریان لەگەڵ خۆیان هەڵگرتووە، ژنانیش شەرواڵەکانیان لە پێدەکەن و ڕێیەکی دوور لە گوند دەبڕن تا دەست بکەن بە کۆکردنەوەی گیای بەهاری و ژەمێک خواردنی بەسود بۆ خێزانەکانیان دابین بکەن. لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، لە زۆربەی ناوچە کوێستانییەکانی کوردستان جۆرەها گژ و گیای خۆراکی دەڕوێت کە لە ڕووی خۆراکی و لە ڕووی دەرمانییەوە کەڵکی زۆری هەیە. هاووڵاتییان لە کۆتایی زستان و سەرەتای وەرزی بەهار روو لە خواردنی گژ و گیای بەهاری دەکەن و هەندێک لە ڕووەکەکان لە ڕووی گرنگییەوە جێگرەوەی گۆشت و پڕۆتینی خۆراکییە. لە هەندێک له ناوچەکانی کوردستان لەسەرووی ٢٠ جۆر رووەکی خۆراکی دەڕوێت، شنگ، گێلاخە، کەنگر؛ پنکی کێوی، قارچک، لووشە، رێواس؛ نەعنای کێوی و دەیان جۆری گژ و گیای خۆراکیی تر، بەتایبەت لە وەرزی بەهاران بەفراوانی دەست دەکەوێت، زۆربەی ڕووەکە خۆراکییەکان هەڵگری مەوادی کانزاییە کە بەسوودە بۆ جەستە، ڕووەک و سەوزە بۆندارەکان زۆربەیان هەڵگری ڤیتامینی جۆری A وC. پسپۆڕانی خۆراک ئاشکراشیان کردووە، کە پیاز و سیری کێوی دەوڵەمەندن بە کالسیۆم و جۆرەها ڤیتامینی بەسوود، هەروەها کەنگر، کە زۆربەی هاووڵاتییانی کوردستان وەک ژەمی خۆراکی لە بەهاردا، زیاترین کەڵکی خۆراکیی لێ وەردەگرن، بەسوودە بۆ کەمخوێنی، هەروەها نەخۆشیی جگەر و بەئاسانییش هەرس دەبێت.
جێگای باسە ئێستا لە خاکی زۆربەی میوە و سەوزەکاندا، مەوادی کیمیایی بەکار دەبەن، بەڵام گژ و گیای بەهاریی خۆڕسکە و لە داوێنی کێوەکان، بەبێ ئەوەی دەستی مرۆڤ و مەوادە زیانبارە کیمیاییەکان تێکی بدەن، بە شێوەی خۆڕسک دەڕوێت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە گژ و گیای بەهاران پڕاوپڕە لە مەوادی دەوڵەمەندی خۆراکی و پڕۆتین و ڤیتامینە جۆرواجۆرەکان. لە وەرزی بەهاردا خواردنی سەرەکیی بەشێک لە هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە گیا بەهارییەکان. کنگر، مەندۆک، رێواس، کاردوو، کوڕادە، کوارگ، لووشە و جۆرەکانی دیکەی گیای بەهاری لە ناوچە شاخاوییەکان و بنارەکان کۆدەکەنەوە و بە شێوازی جیاواز دەکرێنە خواردن. بەشێک لە هاونیشتمانییان بەشی خواردنی خۆیان لە گیا بەهارییەکان کۆدەکەنەوە و بەشێکی دیکەشیان بۆ فرۆشتنەوە ئەو کارە دەکەن. لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، لە زۆربەی ناوچە کوێستانییەکانی کوردستان جۆرەها گژ و گیای خۆراکی دەڕوێت کە لە ڕووی خۆراکی و لە ڕووی دەرمانییەوە کەڵکی زۆری هەیە. هاووڵاتییان لە کۆتایی زستان و سەرەتای وەرزی بەهار روو لە خواردنی گژ و گیای بەهاری دەکەن و هەندێک لە ڕووەکەکان لە ڕووی گرنگییەوە جێگرەوەی گۆشت و پڕۆتینی خۆراکییە.
خەڵکی کوردستان بە هۆی سرووشت و ژینگە جوان و لەبارەکەیان بەردەوام بەهرەیان وەرگرتووە لە هەموو جۆرە گیایێکی تایبەت بە ناوچەکەی خۆیان و بە کەڵك وەرگرتنیان لە چێشت و خۆراکەکانیان سوودی زۆریان لەو گیایانە وەرگرتووە. بڕێک لەو گیایانە وەکو، شەنگ، پەنگە، کوزەڵە، کەنیواڵ، گێلاخە، لووشە، کەنگەر، ڕێواس، کارگ، قازیاخە، قەزوان، خوژە، سوورە بنە و هیتر.
سودەکانی بەشێک لە گیاکان وەکو، شەنگە کە گیایێکە بە گەڵای درێژ کە بە کاڵی دەخوردرێت و بەبڕوای خەڵکی ناوچەکە سوودی زۆری هەیە بۆ ددان.
پەنگە کە گیایێکە بە گەڵای بچووک کە بە کاڵی لەگەڵ هێلکەی کوڵاو دەیخۆن. پوونگە یان پەنگە بۆ تەسکینی ئێش و ھێمن بوونەوەی مێشک و ھەرسی باشتری خواردن و دژی سکچوونیش باشە. بەھاران کە کوردان دەڕۆن بۆ سەیران لەگەڵ ھێلکە کوڵاودا دەیخۆن، یان بە کاڵی لە نێو نانی دەنێن و بە بابۆڵە دەیخۆن. کوزەڵە کە گیایێکە بە گەڵای پان و تامەکەشی تۆزێک تیژە کە لەگەڵ چێشتەکاندا دەیخۆن. خواردنى کوزەڵە بۆ ئەو کەسانەى کێشەى رژێنى تیرۆییدیان هەیە بەسوودە و ئەم رژێنە چالاک دەکات، چونکە بڕێکى باش لە مادەى یۆدى تێدایە. کۆمەڵێک ترشی تێدایە کە هاوکارى کۆ ئەندامى هەرس دەکەن بەمەش هەرسکردنى خۆراک ئاسان دەکات. لەچاو سەزەکانى تردا ریژەى ئاسنى زیاترە و بەمەش چارەسەرى نەخۆشی کەمخوێنى دەکات.
کەنیواڵ کە گیایێکە لە چەشنی پیوازی تەڕ کە بۆ ساز کردنی نانێکی خۆماڵی بە ناوی “کەلانە” کەڵکی لێ وەردەگرن. کەنیواڵی وردکراو دەکەنە توێی هەویرەکە و پاش ئامادە بوونی نانەکە بە ڕۆنی خۆماڵی چەوری دەکەن و لەگەڵ دۆ دەیخۆن.

ھەواڵی زیاتر