ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، زیانێكی زۆر به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه، چونكه له‌ماوه‌ی شه‌ڕدا زیاتر له 850 درۆن و مووشه‌ك ئاراسته‌ی كوردستان كراون كه جگه له زیانی ماددی، شه‌هید و برینداریش هه‌بوون. ده‌شڵێت: “ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی زیانلێكهوتووان بكاته‌وه، ئێمە له لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییش هاوكاریی بكرێن”.
سامی ئۆشانا، بۆ سایتی هەولێر رایگەیاند: «زیاتر له 850 درۆن و مووشه‌ك له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئاراسته‌ی كوردستان كراون و به‌پێی خه‌مڵاندنی خۆمان زیانه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون، (رووخان و وێرانكردنی به‌شێك له باڵه‌خانه‌كان و زیانگه‌یاندن به ماڵی خه‌ڵك و شوێنه‌گشتییه‌كان و سووتانی ئۆتۆمبێل و زیانی گیانی، به‌تایبه‌ت شه‌هید و بریندار)، خه‌مڵاندنی بۆ سه‌رجه‌م زیانه‌كان كراوه، ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراقی بكه‌ین وه‌ك لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه قه‌ره‌بووی زیانلێكهوتووان بكاته‌وه، چونكه له پرسی لافاو و زیان گه‌یاندنی به ماڵی خه‌ڵك، حكوومه‌تی عێراق هیچ قه‌ره‌بووێكی خه‌ڵكی نه‌كرده‌وه، بۆیه ده‌بێت له ئاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لێژنه دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرسی قه‌ره‌بووی زیانلێكهوتووان یه‌كلایی بكرێته‌وه”.
ئۆشانا ئه‌وه‌شی خسته روو: «جگه له حكوومه‌تی عێراق، له ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین كه ئه‌وانیش قه‌ره‌بوویان بكه‌نه‌وه، چونكه بودجه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دیار دەکرێت بۆ ئه‌و بابه‌تانه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ پشتیوانیكردنی عێراق بۆ زیانه‌كان، هاووڵاتییانی كوردستانیش بگرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام ده‌بین، به‌داخه‌وه هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ره‌تاوه ڕایگه‌یاندووه كه به‌شێك نه‌بووه له جه‌نگه‌كه، به‌ڵام هه‌وڵێكی زۆر ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌لكێشی ئه‌و جه‌نگه بكرێت، له رێگای گرووپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كانه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌م جه‌نگه جگه له زیانی گیانی و ماڵ و موڵكی خه‌ڵك، ژێرخانی وزه‌ی كوردستانیشی كرده ئامانج كه داواكارین له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانان، پارێزگاری له ژێرخانی وزه‌ی كوردستان بکەن، چونكه ئومێدی داهاتووی ناوچه‌كه‌یه.

