شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ئالان جەمال” دوای ساڵانێک لە نەبوونی بەرهەم و کاری نوێی هونەری، بە گۆرانیی “هۆشم نەما” گەڕایەوە نێو جەماوەرەکەی.
ئەو گۆرانییەی ئالان جەمال بە شێوەیەکی دوێت لەگەڵ هونەرمەند “سەرکار پەمۆ” تۆمار و کلیپ کراوە و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووشدا لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیالمیدیادا بەخێرایی خۆی گەیاندە زۆرترین بینەر و چاوەڕوانیش دەکرێت ببێتە ترێند لە یوتیوب و تیکتۆک و پلاتفۆرمەکاندا.
ئەو گۆرانییە بە سپۆنسەری کەناڵی ئاسمانی کوردماکس بەرهەم هێنراوە و لە ڕووی شیعر و ئاوازیشەوە بەرهەمێکە دەتوانێت بە ئاسانی جێگەی لە دڵی هەوادارانی ئالان و سەرکاردا بکاتەوە.

