رۆژنامەی ھەولێر

لە ڕۆمانیا پێشانگایەکی تایبەت بۆ تابلۆ هونەرییەکانی حەمە هاشمی شێوەکار کرایەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لە شاری ئۆرادیای وڵاتی ڕۆمانیا، پێشانگای تایبەتی شێوەکاریی هونەرمەند (حەمە هاشم) لەژێر ناونیشانی “Faces of the Aftermath” لە گەلەری نێودەوڵەتی و ناسراوی (ڕێپێراج – Reperaj) بەفەرمی کرایەوە.

مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکە بە ئامادەبوونی فەرمی نوێنەرانی یەکێتی شێوەکارانی ڕۆمانیا (UAPR)، نوێنەرانی شارەوانی ئۆرادیا، ژمارەیەک لە هونەرمەندە ناودارەکانی ڕۆمانیا و مامۆستایانی کۆلێژی هونەر بەڕێوەچوو.
ئەم پێشانگایە لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری دکتۆرە (ڤێوارا بارا – Vioara Bara)، هونەرمەند و ڕێکخەری سەرپەرشتیار، بەرهەم هێنراوە و پێشکەش کراوە.
جێی ئاماژەیە، دەرگای پێشانگاکە بەڕووی هۆگرانی هونەری شێوەکاریدا کراوە دەبێت و پێشوازی لە سەردانکەران دەکات، و ئەم چالاکییە هونەرییە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.