رۆژنامەی ھەولێر

دینا دەرزی: گۆرانی پەلکەزێڕینە بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “دینا دەرزی” لەگەڵ ستافێکی پڕۆفیشناڵی هونەری کۆتایی بە بەرهەم هێنانی کلیپێکی نوێی گۆرانی هێنا و ناوی ناوە “پەلکە زێڕینە”.
ئەو گۆرانییە لە ئاواز و دابەشکردنی هونەرمەند “میدیا حوسێن” و “میکس و مایسترینگی ئاریۆس حەمەسەعید و کەمانجەی “توانا خورشید” و باڵەبانی “حەمید پیرە” و شەهریار فار ” بە گیتار لەم بەرهەمەدا بەشدارە و لە ستۆدیۆی “ئاریۆس” کارە هونەرییەکانی جێبەجێکراوە و ئێستا یەکێکە لە نوێترین گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەندە لە پلاتفۆرمەکانی نێو سۆشیال میدیا نزیکبووەتەوە لە یەک ملیۆن بینەر.

لە کلیپەکەدا “دینا دەرزی” دەستەیەک لە کچە شۆخ و شەنگەکانی دەڤەرەکانی ڕاپەڕین و هەولێر و سلێمانی لەخۆ کۆکردووەتەوە و بە جلە ڕەنگاوڕەنگە کوردییەکان لە باوەشی سرووشتێکی دڵڕفێنی کوردستاندا گۆرانیی بۆ جواني و ئەوین دەڵێت.