رۆژنامەی ھەولێر

یونس مەحموود: راهێنەری ناوخۆ ناکەینە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق

 

 

دوای کۆتایی پاڵەوانێتیی دۆستانەی بەسرە، یونس مەحموود، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند رۆژانە ناوی چەندان راهێنەری جیاواز دەهێنن وەکو بەربژێر بۆ راهێنەری عێراق بڵاو دەکەنەوە بەڵام هیچیان راست نییە، دەشڵێت: راهێنەری ناوخۆ ناکەینە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق.

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەبارەی راهێنەری داهاتووی عێراقەوە دەڵێت “راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەکە بیانی دەبێت، پڕۆژەکەمان پشت بە راهێنەری بیانی دەبەستێت، بەتایبەت کە ئێمە 15 یاریزانمان هەیە لە ئەورووپا یاریی دەکەن و نامانەوێت لەسەر ئاراستەیەکی هەڵە هەنگاو بنێن، بۆیە دەمانەوێت راهێنەرێک بێت بتوانێت بەشێوەیەکی تەندروستسەرپەرشتی یاریزانەکان بکات.”
یونس مەحموود، باس لە راهێنەرانی ناوخۆی عێراق دەکات و دەڵێت “لەگەڵ رێزم بۆ هەموو برایانی راهێنەر لە ناوخۆ، بەڵام راهێنەری داهاتووی عێراق ناوخۆیی نابێت و تاوەکو مانگی 9ـی ساڵی داهاتوو ئەنجامەکان دەبینن، ئێمە راهێنەرێکمان دەوێت بتوانێت بەشێوەیەکی دروست سەرپەرشتییاریزانەکان بکات، جا ئارنۆڵد بێت یان هەر راهێنەرێکی دیکە.”
یونس مەحموود، هیوای خواست تیپێک بۆ هەڵبژاردەی عێراق دروستبکەن، تیپێکی یەکگرتوو بێت و یاریزانەکان بەیەکەوە هەست بە ئاسوودەیی بکەنو ببنە تەواوکەری یەکدی.
ئەم قسانەی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەکاتێکدایە، لە ماوەیرابردوودا دەنگۆی زۆر لەبارەی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەکە هەبوون و چارەنووسی ئەو راهێنەرە لەگەڵ عێراق دیارنییە.
گراهام ئارنۆڵد راهێنەری ئوسترالی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق سەرپەرشتی 24 یاری کردووە، 10 بردنەوە و 6 یەکسان و 8 شکستی هەیە، بەڵام دوای زیاتر لە 40 ساڵ هەڵبژاردەی عێراقی گەیاندە مۆندیال.