رۆژنامەی ھەولێر

هونەرمەندانی كورد دەچنە شاری میچۆڤ

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چەند چالاكییەی هونەری، ژمارەیەك هونەرمەندی كورد دەچنە شاری میچۆڤی پۆڵەندا و كارە هونەرییەكانیان نمایش دەكەن.

هومەرمەندی كورد (ئەحمەد نەبەز) كە یەكێكە لە بەشداربووانی ئەم چالاكییە هونەرییە، لە لێدوانێكیدا بۆ هەولێر گوتی: ٢٨ ڕوخسار، ٢٨ چیرۆكی هونەری، ٦ وڵات و لە یەك شوێندا كۆ دەبنەوە، كە ئەویش شاری میچۆڤ پۆڵەندایە
كارە هونەرییەكان وا بڕیارە لە ٣-١٥ی ئاب میوانداری هونەرمەندان بكات لە كرواتیا، كوردستان، لیتوانیا، پۆڵەندا، سلۆڤاكیا و سلۆڤینیا. هەریەكەیان ئەزموون و زمانی هونەری و شێوازی تێڕوانینی خۆیان بۆ جیهان دەهێنن.
ئەحمەد نەبەز گوتیشی كە نزیكەی دوو هەفتەیە میچۆو دەوروبەری دەبێتە شوێنی كاری داهێنەرانە و كۆبوونەوە و گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان. ئەو دیمەن و شوێن و دیمەنە ڕۆژانەیانەی كە بۆ ئێمە ناسراون، لە چەندین ڕوانگەی جیاوازەوە دەبینرێن و، دواتر لەسەر كانڤاس تۆمار دەكرێن.
ماڵپەری فەرمی پلینۆمی نێودەوڵەتی نیگاركێشی لەم بارەیەوە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی كە (XXVII) “ڕەنگەكانی پۆڵەندای بچووك” – Miechów 2026 پلینۆم تەنیا باسی وێنە سەرهەڵداوەكان نییە. لە سەرووی هەموو شتێكەوە پەیوەندی بە مرۆڤەكانەوە هەیە _ هەستیاری و كەسایەتی و كولتوور و مێژوویان. لەسەر پۆستەرەكە، سەرجەم بەشداربووانی چاپی ئەمساڵ دەخەینە ڕوو. چەند ڕۆژێكی تر لە شاری میچۆڤ كۆ دەبنەوە بۆ دروستكردنی چاپێكی دیكەی “ڕەنگەكانی پۆڵەندای بچووك”.
جێگای باسە كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی لە پۆڵەندا جێپەنجەی دیارە لە بەشداریكردنی هونەرمەندانی كورد لەو چالاكییە هونەرییە نێودەڵەوتیانە و ساڵانە هونەرمەندانی كورد بەشداری ڤێستڤاڵی مەزن دەبن لە وڵاتی پۆڵەندا.