ئیسماعیل بەرزنجی
ناو بەناو پەیدادەبن
وەک بڵێی
هەست بە بێزاریم بکەن
دڵم دەدەنەوە
ورتکە سەموونیان بۆ روودەکەم
بە پارێزەوە دندووکی لێدەدەن
نزیک نابنەوە
درک بە دڕندەیی مرۆڤ دەکەن
ماوەیەک کوڵی دڵیان هەڵڕشت
زەینم دانێ
وەک جاران شین ناچنەوە
بۆز هەڵگەڕابوون
تۆ بڵێی
دووکەڵی درۆن و
برووسکەی هەورە ڕەشە مۆنەکان
هەڵینەپڕووزاندبن!
بۆ نا

