ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی ١١ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی لە شاری زاخۆ کرد.
لە میانی سەردانەکەیدا، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەشە جیاجیاکانی پێشانگەکە و ناوەند و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە لە چاپکراو و ناونیشانە نمایشکراوەکانی ڕوانی.
هاوکات دەستخۆشیی لە ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانی پێشانگەکە کرد و هەوڵەکانیانی بۆ سازکردنی ئەم کەرنەڤاڵە ڕۆشنبیرییە لە زاخۆ بەرز نرخاند.
