بۆ سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەی “هەولێر”
ڕێز و سڵاو
لە ماوەی 21 ساڵی ڕابردوودا، ڕۆژنامەی (هەولێر) ناونیشانێكی دیاری چاپەمەنی و میدیای كوردستان بوو. ئەم ڕۆژنامەیە لە دەسپێكەوە تا دەگاتە ئێستا، هەوڵی داوە پردی متمانە لەگەڵ خوێنەرانی دروست بكات، لەوەشدا ئامانجی پێكاوە، بەدەم خواستی خوێنەرانەوە چووە، بۆیە هەواڵ و ڕاپۆرتە هەواڵ و دیمانە و لێدوان و بەدواداچوون و شرۆڤەی سیاسی و بابەتی كولتوور و كۆمەڵایەتی و وەرزش و هەمەڕەنگ و ئابووری، بەشێک بوون لە كاری هەمیشەی ڕۆژنامەكە، جگە لەوەی (هەولێر) توانیویەتی كۆمەڵێک نووسەری دیار و بە ئەزموونی كورد بكات بە خاوەنی ڕۆژنامەكە و بەردەوام بە بابەتی بە پێز، لاپەڕەكانی هەولێریان ڕازاندووەتەوە.
ئەم دەرفەتە بە هەل دەزانین، پیرۆزبایی 21 ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی هەولێر لە سەرنووسەر و تەواوی ستافی نووسین و تەكنیكی ڕۆژنامەكە بكەین، هیواشمان وایە ئەم ڕۆژنامەیە لە گەشە و بەرەوپێشچوون بەردەوام دەبێت.
فازڵ ميرانى
بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
