رۆژنامەی ھەولێر

شاندێکی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ 25ی تشرینی یەکەمی 2026، شاندێکی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

شاندەکە بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ بۆ کاروباری وزە و بە ئەندامیەتیی هەریەک لە باسم محەمەد، وەزیری نەوت و عەلی سەعد، وەزیری کارەبا دەبێت؛ هەروەها شاندی یاوەریشیان پێک هاتوون لە سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران، بریکاری وەزارەتی دارایی، بریکاری وەزارەتی نەوت و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکە.

شاندەکە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ پێشوازی دەکرێن. دواتر شاندەکە لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە، کە پێک هاتوون لە محەمەد کەمال، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی، بەئامانجی هەماهەنگیی زیاتر و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی باشتر سەبارەت بە دۆسیییە هاوبەشەکان نێوان هەردوو حکومەت.