رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان وانەیەک پێشکەش بە بەشداربووانی خولی (سەرکردەی گۆڕانکار) دەکات

دوێنێ، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، سەردانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن، شڤان مەحموود، سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوان و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتەوە پێشوازی لێکرا.

دواتر، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن وانەیەکی بۆ بەشداربووانی خولی (سەرکردەی گۆڕانکار) پێشکەش کرد.
لە خولەکەدا، بابەتێکی بە ناونیشانی (پێگەی میدیای سەردەم لە گەیاندنی پەیامدا) خستە ڕوو.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان ئاڵوگۆڕ کرد، کە بووە هۆی زیاتر دەوڵەمەندکردنی ناوەڕۆکی بابەتەکە.
ئەم خولە لەلایەن بەشی ڕۆشنبیری و توێژینەوە و پێگەیاندنی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بۆ ژمارەیەک کادری ئەو ڕێکخراوە کراوەتەوە.