و. حەمەسەعید حەسەن
بریا وه‌کوو
کێشکه له دایک بوومایه
ئاخر کێشکه
هه‌ر که فێری فڕین ده‌بێ
ژین به کۆچ و به جریوه
به‌سه‌ر ده‌با
دڵێک له‌نێو سینگمدایه
له دڵی چۆله‌که ده‌چێ
به‌ڵام حه‌یفێ
توانای هه‌ڵفڕینم نییه
لای ئێمه کێشکه نافڕێ
له قه‌فه‌زدا به‌خێو ده‌کرێ
هه‌ر پیاوێ بچێته داوای
ده‌ستبه‌جێ پێشکه‌شی ده‌کرێ
کێشکه‌یه‌کم
پیاو باڵه‌کانی شکاندووم
خوڕ خوڕ ده‌گریم
بۆ ته‌مه‌نی به‌فیڕۆچووم
تازه فێری یاخیبوون بووم
تازه‌کی بڕیارم داوه،
ئیدی نابێ
ئه‌م زیندانه ماڵی من بێ
ئیدی نابێ
ئه‌م سه‌ججانه
هاوسه‌ری ژیانی من بێ
ئیدی ده‌بێ
ژین به کۆچ و به جریوه
به‌سه‌ر ببه‌م
به‌ڵام ده‌ترسم دره‌نگ بێ
پێ ڕانه‌گه‌م!
