شیلان محهمهد زهنگنه
وەرە ڕووبکەینە کەژ و کێو
هەوارێ هەڵدەین لە جوانی
هەناسەو ڕۆحمان تێکەڵ کەین
لەگەڵ شنەی بای بەیانی
وەرە با پەژموردە نەبێ
پەڕەی گوڵی ناسکی ژین
دنیا بکەین بە مووفەڕک
هێندە جوان و پیرۆز بژین
وەرە شەرعمان ئەشق بێ
دەستوورمان متمانەو پەیمان
وەفاو دڵسۆزی ڕێکاربن
ماچ دادوەربێ لە نێوانمان
نموونەی باڵا پێشکەش کەین
زەمین پڕ بکەین لە هەنگوین
کە بۆ گەڵا پەنجە بەرین
خونچە بپشکوێ بە ئەوین

