مەشخەڵ كەولۆسی
تێکدانی هاوکێشە سیاسییەکانی عێراق و، ئاوتپوتی ڕێککەتنەکان بەتایبەتی هەڵوەشاندنەوەی چەککردنی میلیشیاکان، جوڵەی تری میلیشیاکان لە چەند جێگەیەکی وەکو سنجار، ئامانجی تر و، ئەگەری چاوەڕوانکراون.
مەسرور بارزانی بەهێزترین “جومگەی سەقامگیر” و” ژمارەی هاوسەنگکردنەوەی هاوکێشەکانە” لە نێو ئاوتپوتی پرۆسەی سیاسی و هاوکێشەکانی عێراقدا، بۆیە لەو جومگەیەوە فشار دروست دەکرێت و، عەلی زەیدی دەبێ بە فەوری مامەڵە لەگەڵ ئەو پەیامانەدا بکات.
ئەگەرنا، جومگە لاوازەکان بەرگەی وەرگرتنی فشاری لەو جۆرە ناگرن و، کۆی پرۆسەکە هەرەس دێنێت.

