رۆژنامەی ھەولێر

بەپێی بەڵگەنامەیەکی بەریتانیا لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا کورد داوای سەربەخۆیی کردووە

وەرگێڕانی: شێرکۆ حەبیب

پێشەکی
دوابەدوای بە کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم و داگیرکردنی موسڵ لەلایەن بەریتانیا، سەرکردەکانی کورد دەستیان کرد بە پرسیارکردن لە داهاتووی زێدی خۆیان. لەساتێک زلهێزە سەرکەوتووەکان خەریکی کێشانەوەی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون، لەم کاتێکدا پرسی کورد لە کۆنفرانسی ئاشتی پاریسدا لە بەرنامەی کاردا بوو.
لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک لە سەرکردە عەشیرەت و کەسایەتی و زانایانی کورد کۆبوونەوە و یاداشتێکیان پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا کرد و داوای دانپێدانانی مافی چارەی خۆنووسینی کوردیان کرد.
گرنگی ئەو یادداشتە لەوە دایە یەکێکە لە یەکەم داواکارییە بەکۆمەڵەکانی فەرمی کە لەلایەن نوخبەیەکی کوردەوە لە باشووری کوردستان دەرچووە و ئاراستەی ئەو دەوڵەتە کراوە کە لەو کاتەدا دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی لە عێراقدا بەدەستەوە بووە.
لەگەڵ ئەوەی بزووتنەوەیەکی تەواوی یەکگرتووی کورد نەبوو ئەوسا، بۆیە هەڵوێستی کەسایەتییەکان لە نێوان سەربەخۆیی تەواو و ئۆتۆنۆمی لە ژێر دەستی بەریتانیا و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ دەوڵەتی عێراق یان تورکیا جیاواز بوو.لەگەڵ ئەوشدا یادداشتێکیان پێشەکەش بە حکومەتی بەریتانی کروە بۆ سەربەخۆی.
ئەو قۆناغە زۆر گرنگ و هەستیار بووە، بەریتانیا لە ژێر ئینتیداب عێراق (میزۆپۆتامیا)ی بەڕێوە دەبرد و لە کۆنفرانسە ئاشتیەکاندا پرسی داهاتووی کوردستان دەوروژێنرا، بە تایبەت دوای ئەوەی لە پەیمانی سیڤر (١٠ی ئابی ١٩٢٠) ئەگەری دروستبوونی قەوارەیەکی سەربەخۆی کوردی لە ژێر هەندێک مەرجدا دیاری کرا.

داواکارییە سەرەکییەکانی ئەو یاداشتەی کە لە ٢١ی تەمموزی ١٩٢٠ واژۆ کرابوو بریتی بوون لە:
• داواکردنی کەوا کوردستان وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە ژێر چاودێری یان ئینتیدابی بەریتانیادا پێکبهێنرێت، لەسەر بنەمای ئەوەی واژۆکاران بە بەڵێنەکانی پێشووی بەریتانیا ئاگادارن.
• کوردستان نوێنەری تایبەتی هەبێت لە کۆنفرانسی ئاشتی بۆ خستنەڕووی پرسی کورد.
• جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکان دەیانەوێت کاروباری خۆیان بەڕێوەببەن و ناوچە کوردستانییەکانی باشوور نابێ ڕاستەوخۆ بخرێنە پاڵ دەوڵەتی تازەپێگەیشتووی عێراقەوە.
هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی واژۆکاران گەیشتووەتە نزیکەی ٦٢ کەس، کە سەرکردەی عەشیرەتەکان و کەسایەتییە بەرزەکان و کەسایەتییە ناوخۆییەکانی دەڤەری هەولێر و سلێمانی و مووسڵ لەخۆدەگرێت. لە نێو ئەو گرووپ و کەسایەتیانەی کە لەو سەردەمەدا چالاک بوون، جگە لە شێخ و کەسایەتییە ناوخۆییەکان، تاکەکانی پەیوەست بە بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی کورد کە سەرهەڵدەدات، بوون.
• بەریتانیا هەروەها لە ڕوانگەی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خۆیەوە بە تایبەت سەقامگیری عێراق و ناوچەی مووسڵی دەوڵەمەند بە نەوت، دیڕوانییە پرسی کورد.
• دواتر دۆخی سیاسی گۆڕانی بەسەردا هات؛ پەیمانی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣ بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی بە پەیمانی سیڤەر هێنا و ویلایەتی موسڵ لە ساڵی ١٩٢٦ بە بڕیارێکی کۆمەڵەی گەلان لکێنرا بە عێراقەوە، بەم شێوەیەش ڕێڕەوی پڕۆژەی دەوڵەتی کوردی لەو سەردەمەدا گۆڕدرا.
لێرەدا ئەم بەڵگەنامەیە دەخەینە بەردەم خوێنەری بەرێز، کە لە ئەرشیفی نیشتمانی بەریتانیا دەستمان کەوتووە.

وەڵامی بەریتانیا
بەڕاشکاوی داواکارییەکانی ڕەت نەکردەوە، بەڵام پشتگیری لە پڕۆژەی دەوڵەتی نەکرد. حکوومەتی بەریتانیا پێیوابوو کە هێشتنەوەی موسڵ لە چوارچێوەی عێراقدا خزمەت بە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی دەکات، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی گرنگی نەوت لە ناوچەکەدا. بە تێپەڕبوونی کات، سیاسەتی بەریتانیا بەرەو پشتیوانیکردن لە شانشینی عێراق گۆڕا، ئەمەش ئاسۆی بەدیهێنانی داواکارییەکانی کورد کەمکردەوە.
بەو پێیەی حکوومەتی بەریتانیا ئامانجی خۆی لەم قۆناغەی شەڕدا بە ڕزگارکردنی گەلانی ڕۆژهەڵات لە ستەمی ستەمکارانەی تورکیا ڕاگەیاند، هەروەها پاراستنی ئەو گەلانە و هاوکاریکردن لەگەڵیان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی خۆیان.
ئێمە وەک نوێنەری پێکهاتە هۆز و عەشیرەتە کوردەکان داوا لە حکوومەتی بەریتانیا دەکەین کە پاراستنی خۆی بۆ ئێمە درێژ بکاتەوە و سەربەخۆییمان پێببەخشێت، بۆ ئەوەی بێبەش نەبین لەو سوودانەی کە ڕەنگە لە کۆمەڵەیەکی لەو شێوەیەدا گونجاو بێت. جگە لەوەش، ڕەنگە حکوومەتی بەریتانیا خۆی ببینێتەوە کە بتوانێت بەبێ زەمانەت هاوکاری و پاراستنی خۆیمان پێشکەش بکات.
و بەڕێوەبردنی ئەو زەوییانە بەگوێرەی ویستی خەڵکی کوردستان بێت. پێویستە ئەو حکوومەتەی کە باسمان کرد بە پێی ویستی خەڵک و داب و نەریتی و یاسا نەتەوەیی و ئایینییەکانیان بەرەوپێش بچێت. هەروەها داواکارین حکوومەتی بەغدا نوێنەرێکی تایبەت دیاری بکات بۆ ئەوەی لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی بەریتانیادا ئامادەبێت، بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی گەلی کوردستان.
ئەگەر حکوومەتی بەریتانیا ئەم هاوکاری و پاراستنەمان پێ ببەخشێت، بەڵێن دەدەین بەگوێرەی سیاسەت و پێشنیارەکانی حکوومەتی بەریتانیا مامەڵە بکەین. داواکارین کە حکوومەتی ئاماژەپێکراو بەناوی ئێمەوە نێوەندگیری بکات بۆ ئەوەی ڕێگە بدات نوێنەرێکی تایبەت – کە لەلای هەموو خەڵکی کوردستان قبوڵکراوە – بەناوی ئێمەوە بەشداری کۆنفرانسی گشتی ئاشتی بکات.

واژۆی چەند کەسایەتییەکی دیاری کوردی ئەو سەردەمە
السيد محمد
السيد محمد نقيب الشرف
عمر الحفيد
حسين الحفيد
رئيس عشيرة البشدر القائمقام بابكر اغا
رئيس عشيرة بشدر مولود اغا زاده رسول
محمد فؤاد بك
صلاح بك زاده
محمد باشا زاده محمد صلاح
رئيس سركلو شيخ عثمان
رئيس جاف محمد باشا زاده علي
رئيس عشيرة داوده اسماعيل بك زاده محمد رفعت
شيخ علي زاده محمد عارف
حاجي ملا صديق
رئيس عشيرة دلو ابراهيم بك
رئيس جاف احمد بيك
رئيس جا عثمان باشا زاده محمد عزت
محمد امين
كاكه عبدالله اغا زاده اغا
محمد امين
عبدالله كريم بك
سيد اسماعيل زاده السيد محمد البرزنجي
سيد محمد زاده السيد احمد البرزنجي
سيداحمد زاده السيد احمد البرزنجي
رئيس عشيرة دلو كاكه صالح
رئيس عشيرة دلو سليم بك زاده ويسي
جاسم اغا زاده محمد رشيد
رئيس عشيرة درويش اغا زاده علي
عبدالرحمن اغا زاده نشات خان
رئيس سادات جباري سيد محمد
رئيس كويسنجق حكيم محمد اغا
رئيس عشيرة بلباس و بيران
رئيس عشيرة اكو نعمت اغا
شيخ قادر سعدالله زاده
مصطفى اغا زاده رسول اغا
رئيس عشيرة برادوست محمد سعيد بك
ميران محمد امين بك
رئيس عشيرة اكو
خورشيد بك
تحسين بك
ميران قادر بك
محمد رشيد
ميران حاتم بك
شيخ بارزان شيخ احمد
احمد اغا
قادر اغا ابن عبدرشمان اغا

لە کۆتایی دەتوانین بڵێین کە داوکارییەکان لەم چەند خاڵانانە پێک هاتوون؛
– دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ لە ژێر ئیختیاری بەریتانیا.
– هیچ لکاندنی ناوچە کوردنشینەکان بە عێراقەوە بەبێ ڕەزامەندی دانیشتوانەکانیان.
– نوێنەرایەتی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاشتی.
– جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە واژۆکاران پێیان وابوو بەریتانیا دوای جەنگی جیهانی یەکەم بە کورد داوە.