پ .د. نەزاکەت حسین
دەبێ هەموومان تا ئێستا لەو راستیە تێگەیشتبین کە ‘ئەی ئای’ئامێرنیە، واتە بکەرە وکارپێکراو نیە، دوو توانای هەرە بەهێزی هەیە کە ئەو دوو توانایە جیاکەرەوەی مرۆڤی راستەقینە بوون لە هەموو بونەوەرەکانی ترو هۆکاری سەرداری بوونی مرۆڤ بوون، ئەویش توانای’ فێربوون وبەکارهێنانی وشە” ئەم دوو تواناو دەسەڵاتەی لەمرۆڤ سەندوە، هەرئەوەشە کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ئەوەی لەمرۆڤ و دەسەڵاتە مرۆیەکان توانیبێتی درۆبکات قۆرخکاری کردوە، یوڤاڵ نوح هەراری دەڵێت” ئەی ئای دەتوانێت درۆبکات و قۆرخکاری بکات، لە مێژووی ٤ ملیۆن ساڵی گەشەی مرۆڤایەتی ئەوەی ویستبێتی داگیرکاری بکات ئەوکەسە بوە کە توانای درۆی هەبوە، تەنها لەماوەی چوار ساڵی گەشەیدا ‘ئەی ئای’ توانی درۆ بکات و قۆرخکاری بکات،’ئەی ئای’ دەستکەوتێکە بۆ داگیرکاری و قۆرخکاری چونکە پێشوەخت فێربوە چۆن درۆبکات’ هەر وڵات ولایەک بەکاری بهێنێت.
مرۆڤ لەمێژودا چالنجی بوە لەنێوان وشە و راستی، لەنێوان راستیەک کە بەوشە دەری دەبڕێت لەگەڵ راستیەکە کە لەپشتەوەی وشەیە، ئێستا ئەی ئای دەتوانێت ئەوشەیە دەربرێت راست بێت یان درۆ.
لێرەوە باسێ تر دەکەین کە کەمتر سەرکردەکان و وڵاتان و مرۆڤەکان دەرکیان پێکردوە ئەویش’کۆچی نایاسایی ئەی ئایە” ئیتر لەمەولا ترسی وڵاتان لەکۆچبەرە مرۆڤەکان نیە، بەڵکو سەردەمی کۆچبەری ‘ئەی ئای’ە.
لەمەودوا کۆچبەر بەتەنها بریتی نیە لەوکەسەی کە بە قاچاخی هاتوە و بە بێ ڤیزە سنوری وڵاتەکانی بەزاندوە، بەڵکو ملیۆنان ‘ئەی ئایە’ کەدێنە ناو وڵاتەوە و دەتوانن پۆلیس هەڵخەڵەتێنن باشترلەئێمە، لەئێمە باشتر دەتوانن درۆبکەن و بە بێ ڤیزە سەفەر بکەن، گومان لەوە نیە ئەم کۆچبەرە ‘ئەی ئایان’ە دونیایەک سود لەگەڵ خۆیان دێنن دەتوانن دکتۆرێکی باش بن کە چارەسەرمان بکەن، مامۆستایەکی باشبن کە فێرمان بکەن، رەنگە پاسەوانی سنوری ‘ئەی ئای’ هەبێت کە رێگری لە هاتنە ناوەوەی کۆچبەر بکات، بەڵام ئەوەش بزانین ‘ئەی ئای’ کۆچبەر گرفتیش لەگەڵ خۆیان دێنن.
بۆچی زۆرێک لەوڵاتان رقیان لەکۆچبەری مرۆڤە، ترس لە کۆچبەری مرۆڤ ئەوەیە کە شوێنی ئیش دەگرن، رەنگە کلتوری لۆکاڵی وڵاتەکە بگۆرێت، رەنگە ئینتیمای بۆ سیستمە سیاسیەکە نەبێت، هەرچەندە دڵنیانین ئەم گرفتانە بۆ هەموو مرۆڤێکی کۆچبەر راست بێت، بەڵام بۆ کۆچبەری ‘ئەی ئای’ هەمووی راستە، چونکە کۆچبەری’ئەی ئای’ شوێنی چەندین ئیش دەگریت بەتەواوەتی کلتوری لۆکاڵی دەگۆڕیت، نموونە لەووڵاتانەی کە کۆچبەریان بۆ دەڕوات خەڵک پێی خۆش نیە کە کوڕەکەی یان کچەکەی خۆشەویستی کوڕ یان کچی لەکۆچبەر هەبێت، بەچاوی کەم سەیری دەکەن، ئەی چی دەڵێت کە لەگەڵ’ ئەی ئای’خۆشەوسیتی هەبێت.
کۆچبەری ‘ئەی ئای’ دین و رۆمانسیەتمان دەگۆڕێت،’ئەی ئای’ رەنگە ئینتیمای سیاسیان هەبێت بەڵام بۆ وڵاتەکەی تۆ نا، بۆ دووڵاتی تر کە ‘چین و ئەمریکان’، ئەمریکا دەرگای داخستوە بەسەر کۆچبەرانی مرۆڤ، بەڵام واڵایە بۆ ملیۆنان ‘ئەی ئای’ بچێتە وڵاتەکەوە. کەرەنگە لەئایندەیەکی نزیکدا گرفتی رێکخستن و ناساندنی بەیاسای ‘ئەی ئای’ە کۆچبەرەکان ببێتە تۆپیک و باسی کۆنفرانس وناوەندە یاسایی و زانستیەکان.

