رۆژنامەی ھەولێر

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (کەمال شاکر) دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەدار (کەمال شاکر) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەدار (کەمال شاکر)

بەڕێزان مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعیی کوردستان

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری دێرین، خوالێخۆشبوو (کەمال شاکر)، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانمان پێگەیشت.

بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز، خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و، ھاوڕێ و ھاوسەنگەر و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

سیاسەتمەداری کۆچکردوو (کەمال شاکر) پێگە و ڕۆڵی گرنگی ھەبوو لە پڕۆسەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و ھەوڵی جددی داوە بۆ دروستکردنی یەکڕیزی ناوخۆی کوردستان. ئومێدەوارین دڵنەوایی، ھاوخەمی و ھاوسۆزیی ھاوڕێیانی، کەسوکار و ئاشنا و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦