رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمان: دانیشتنەكە كاتژمێر 11ی سبەی چوارشەممە بەڕێوە دەچێت

سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمانی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ تەواوكردنی بڕگەكانی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان.

ئەمڕۆ سێشەممە 3/11/2026، سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، “بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان دەكەین بۆ تەواوكردنی بڕگەكانی دانیشتنی یەكەم و خولی پاییزەی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، دانیشتنەكە كاتژمێر 11ی سبەی چوارشەممە 4/11/2026، بەڕێوە دەچێت.