سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی گۆڤەند شێروانی، نووسەر و توێژەر و ئەکادیمیستی ناسراو و پسپۆڕی بواری وزە، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:-
بۆ کۆچی دوایی نووسەر و توێژەر و ئەکادیمیستی ناسراو و پسپۆڕی بواری وزە، پرۆفیسۆر گۆڤەند شێروانی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوکار و ئاشنایانی دەکەم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

