چواس خالید – هە‌ولێر
لە پێناو زیادترکردنی ڕێژەی سەوزایی، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان لە شاری هە‌ولێر سەدان نەمامی دیکە لە شەقامی ١٢٠ مەتری هە‌ولێر دەنێژرێت، لەگەڵ ئەوانەشدا چەندان نەمام لەمبەر و ئەوبەری شەقامی عەنکاوە لە نێوان شەقامەکانی شەست مەتری تا سەد مەتری چێندران.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كار له سه‌وزكردنی هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌ولێری پایته‌خت كه پێشتر به‌هۆی چه‌ندان هۆكاره‌وه هه‌وا و ژینگه‌كه‌ی به‌ره‌و پیسی ده‌چوو، دوای داخستنی پاڵاوگه‌كان و دانانی فلته‌ر بۆ كارگه‌پیشه‌سازییه‌كان و كوژاندنه‌وه‌ی مووەلیده ئه‌هلییه‌كان به‌هۆی بوونی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری له پڕۆژه‌ی ڕووناكییه‌وه، هاوکات دەستپێکردنی پڕۆژەی گەورەی پشتێنەی سەوز، ئێستا هەواکەی بەرەو پاکی دەڕوا و پلانی سه‌وزكردنی زیادتری شاره‌كه به‌رده‌وامه.
له یه‌كێك له نزیکترین هه‌وڵه‌كانی زیادتركردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هە‌ولێر، هەستاوە بە ناشتنی سەدان نەمام لەمبەر و ئەوبەری شەقامی خێرایی ١٢٠ مەتری هە‌ولێر.
ئەوەش لە چوارچەوەی ئەو هەڵمەتە دێت کە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان لە شاری هە‌ولێر دەستی پێکردووە و بە پێی ئامارەکانی بەردەست ڕۆژنامەی هە‌ولێر، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ تا ئەمڕۆ زیادتر لە پێنج هەزار نەمامی جۆراوجۆر لە شەقامی سەد و بیست مەتری هە‌ولێر چێندراوە.
جیا لەوانە و هەر لە شاری هە‌ولێر و لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان، دەیان نەمامی دیکە لەمبەر و ئەوبەری شەقامی عەنکاوە چێندراون، کە مەوداکەی لە شەقامی شەست مەترییەوە تا شەقامی سەد مەترییە.
لەگەڵ ئەوانەش و لەپێناو جوانترکردنی سیمای شاری هە‌ولێر، تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان دەستیانکردووە بە ڕێکخستنەوەی سەوزایی شوێنە گشتییەکانی شاری هە‌ولێر، بە چاندنی دار و خاوێنکردنەوە و ڕێکخستنەوەی سەوزایی نێوان شەقامەکان و شوشتنی نافورەکانی شار.
هاوکات لە ماوەی ڕابردوودا، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هە‌ولێر، لە قۆناغی یەکەم دەستیان بە چاندنی سەدان گوڵی هیرۆپس و ناندنیا و چاو پشیلە، لە شەقامی شەست مەتری هە‌ولێر کرد و ئەو هەڵمەتە لە تەواوی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هە‌ولێر بەردەوام دەبێت.
به‌پێی ئاماره‌كان، له هه‌ولێری پایته‌خت، بیست و شه‌ش پاركی گه‌وره و زیادتر لە دوو سه‌د و چوار باخچه‌ی بچووك و دووسه‌د و نۆ دارستان و زیادتر لە سه‌د و حەفتا و پێنج دوورگه‌ی ناوه‌ندی چێندراو به سه‌وزایی هه‌ن، ئێستا ڕێژه‌ی سه‌وزایی لە هەولێری پایتەخت ئاستی ستانداردی تێپه‌ڕاندووه و هه‌وڵده‌درێت ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزتریش بكرێته‌وه.
لە سایەی ئەو گەشەسەندنە خێرایەی شاری هەولێری پایتەختی کوردستان لەم ساڵانەی دوایدا بەخۆیەوە دەبینێت، پرسی ژینگە و زیادترکردنی ڕووبەری سەوزایی، بووەتە یەکێک لە گرنگترین پێویستییە هەنوکەییەکان، زۆر بوونی ژمارەی ئوتۆمبێل و کارگەکان و باڵەخانە بەرزە کۆنکرێتییەکان لەو شارە، گرفتی پیس بوونی هەواو و پلەکانی گەرمای لە وەرزی هاویندا قوڵتر کردووەتەوە، لەم چوارچێوەیەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان درێخی نەکردووە لە دروستکردنی پارک و باخچە گشتییەکان، کە ڕۆنان و دروستکردنی پارکەکان و چاندن و ناشتنی نەمام، تەنیا پڕۆژەیەکی جوانکاری نییە، بەڵکو هێڵێکی بەرگری سەرەکییە لە پاراستنی تەندروستی گشتی و هاوسەنگی ژینگەیی.

