رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان سەردانی ڕۆژنامەنووس فاتح بەرزنجی ـ ی کرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ـی ١٠ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی ڕۆژنامەنووس فاتح بەرزنجی ـ ی کرد.
لە سەردانەکەدا، د. سالار عوسمان لە نزیکەوە لە ڕەوش و باری تەندروستیی ڕۆژنامەنووس فاتح بەرزنجی ـ ی پرسی و، ستایشی مێژوو و ڕۆڵی دیاری ناوبراوی کرد لە کایەی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندندا.
جەختیشی لەوە کردەوە کە بەسەرکردنەوەی ڕۆژنامەنووسان و قەڵەمە دڵسۆزەکان لە ئەرکە سەرەکییەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنە بۆ بەرزنرخاندنی ماندووبوونی ڕۆژنامەنووسان و خزمەتکردن بە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردستان.
لە بەرامبەردا، ڕۆژنامەنووس فاتح بەرزنجی سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی ئاراستەی شاندی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن کرد