رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی و عەلی زەیدی لە بەغدا کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/5 لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەڕێز عەلی ئەلزەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەكەدا، دۆخی گشتیی عێراق، ئاستەنگ و ئاڵنگارییە هەنووکەیییەکانی قۆناغەکە، پەرەسەندنەکانی ڕەوشی هەرێمی و نێودەوڵەتی و لێکەوتەکانیان بەسەر عێراق و ناوچەکەوە، تاوتوێ کران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، پشتگیریی هەرێمی كوردستانی بۆ بەرنامەی کاری حکوومەتی فیدراڵی و پێکەوە کارکردن لەپێناو جێبەجێکردن و سەرخستنیدا، بە جۆرێک کە خزمەتی گشت پێکهاتەکانی عێراق و سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی تەواوی وڵات بکات، دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و پتەوکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان، جەخت لە بایەخی یەکهەڵوێستیی سیاسی و هەماهەنگیی بەردەوام لەنێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت بە ئامانجی پاراستنی وڵات لە هەڕەشە و مەترسییەکان، کرایەوە