رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند موزەفەر شافعی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خاتوو بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆکار (موزەفەر شافعی)ـی هاوسەری بەڕێزتانمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان و دۆست و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواکارم ڕوحی خوالێخۆشبوو موزەفەر شافعی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
5ی ئابی 2026