لەسەر ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بە كۆی دەنگ بڕیار درا بە دیاریكردنی بڕی كەمترین مووچەی مانگانەی كرێكاری خانەنشینی كەرتی تایبەت.
بەگوێرەی بڕیارەكە، بڕی 500 هەزار دینار، وەک کەمترین مووچەی مانگانەی کرێکارانی خانەنشین دیاری کرا و بۆ ئەو مەبەستەش، هەریەک لە وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردراون، ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جیبەجێکردنی ئەم بریارە دەربکەن.

