لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، بانكی جنووبی ئیسلامی كه تایبه‌ته به وه‌رگرتنی پاره‌ی به‌شه خۆراكی له بریكاره‌كان رایگەیاندووە، لەمەودوا هیچ بریكارێكی خۆراك كارەكەی ڕایی ناكرێت و ناتوانێت پارە بخاتە سەر ڤیزە كارتەكەی، ئەگەر ناسنامەی بریكاری 2026 لەگەڵ خۆی نەهێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، داوا لە بریكارەكانی خۆراك دەكات تا ئێستا ناسنامەی بریكارییان وەرنەگرتووەتەوە، بەزووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریكاری نوێ.
ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌رچووه و گشتاندنی بۆ كراوه بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كه پێویسته بریكاره‌كانی خۆراك ناسنامه‌ی 2026یان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له بانكی جنووبی ئه‌هلی پاره‌ی به‌شه خۆراكی هاووڵاتییانیان لێوه‌ربگیرێت.

