له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدان و خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌رتی ته‌ندروستی گشتی و له پێناو سه‌لامه‌تی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر بە ستانداردی جیهانی نۆژەن دەکرێتەوە.
٢٩٧ی تەمووزی ٢٠٢٦، بە مەبەستی لە نزیکەەوە ئاگاداربوون لە دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی گشتگیر بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شەعبان چاڵی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی ڕزگارییان کرد.
پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر، دروستکردنی ژینگەیەکی سەردەمیانەیە، کە لە ئاست خواست و پێداویستییەکانی سەردەم و چاوەڕوانییەکانی هاووڵاتیان بێت، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەکە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ژێرخانی تەندروستی نەخۆشخانەکەدا دەکات، کە بەپێی پلانی دیاریکراو، تەواوی هۆڵەکانی نەخۆش و بەشەکانی فریاکەوتن و ژوورەکانی نەشتەرگەری بە شێوازێکی تەندروست و سەردەمیانە نۆژەندەکرێتەوە.
جیا لە نۆژەنکردنەوە، ئامێری پزیشکی نوێ و پێشکەوتووی بۆ دابین دەکرێت، تا هاوکاربێت لە خێراکردن و وردتر دیاریکردنی نەخۆشییەکان، لەگەڵ ئەوانەش سیستەمی گەرم و ساردکەرەوە و سیستەمی ڕووناکی نەخۆشخانەکە بە گشتی باشتر و نوێ دەکرێتەوە.
ئەم هەنگاوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دیدگای بەرفراوانی کابینەی نۆیەم، کە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرینگییەکی ستراتیژی بە کەرتی تەندروستی دەدات، لەم چوارچێوەیەدا هەوڵدراوە هاوسەنگی لە نێوان دروستکردنی نەخۆشخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی ناوەندە پزیشکییە دێرینەکان دروست بکات، هاوکات لەگەڵ دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان بە بەردەوامی.
پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ڕزگاری، کە بەشێکە لە هەوڵەکانی حکوومەت بۆ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە کەرتی تەندروستیدا و ئامانج لێی گەیاندنی باشترین ئاستی خزمەتگوزارییە بە هاووڵاتییان لە تەواوی هەرێمی کوردستان، لە ٢٩ ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٤یش، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر دانا.
جیالەوەش هەر لە شاری هەولێر و لە ٢٩ ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣، ده‌ست به بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیکەی ١٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌یی تایبه‌ت به سووتان و بە تێچووی نۆ ملیار و دوو سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی کرا.
بەپێی ئاماری بەردەست ڕۆژنامەی هەولێر، له هه‌رێمی كوردستان ٨٣ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی و ٦٢ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و ٣١٦ بنكه‌ی سه‌ره‌كی ته‌ندروستی و ٤٦٧ بنكه‌ی لاوه‌كی و ٨٦ سه‌نته‌ری پسپۆڕی، له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌نه، كه ٢٧ نه‌خۆشخانه له هه‌ولێری پایته‌خت و ٢٥ نه‌خۆشخانه له پارێزگای سلێمانی و ١٥ نه‌خۆشخانه‌ش له پارێزگای دهۆك هه‌یه، پێنج نه‌خۆشخانه‌ی حكوومیش له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و حه‌وت نه‌خۆشخانه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین هه‌یه، حه‌وت نه خۆشخانه‌ش له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و له گه‌رمیانیش چوار نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی هه‌نه.
كه به هه‌موویانه‌وه ٢٨١ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و هه‌شت هه‌زار و دوو سه‌د و په‌نجا قه‌ره‌وێڵه‌یان هه‌یه و ٢٤ كات له‌خزمه‌تی هاووڵاتیانی كوردستاندا كراوه‌ن و لەگەڵ بەرزکردنەوەی کوالێتییاندا، ژمارەکەشیان بەرزتر دەبێتەوە.
چواس خالید – هەولێر

